شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-08-23 05:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیچ نیازێک نییە بۆ دواخستنی وادەی هەڵبژاردنەکان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەتیکردەوە نیازێک هەبێت بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، داوود سەلمان خوزەیر، بەرپرسی ڕێکارەکانی مەشق و ڕاهێنان لە بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕایگەیاند: "ئەنجومەنی کۆمسیاران جەخت دەکاتەوە کە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و هیچ نیازێکیش نییە بۆ دواخستنی".

ناوبراو وتیشی، "هەموو ڕێکارەکان لە قۆناغی تەواوبووندان بەپێی ئەو خشتەی کە لەلایەن بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆمسیۆنەوە ئامادەکراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا".

خوزەیر وتیشی، "چاپ کردنی کاغەزی دەنگدان و تۆماری دەنگدەران تەواو بووە، ناوەندەکانی دەنگدان بۆ دەنگدەرانی گشتی و تایبەت و ئاوارەکانیش تەواو بووە، ڕێکاری دەنگدانی گشتی و تایبەتی و بەرنامەی دەنگدان و سکاڵا و تانەدانیش پەسەند کراوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە