ئه‌و ته‌زویره‌ى له هه‌ڵبژاردنى ڕابردووی عێراق ڕوویدا لە هەڵبژاردنەکانی بەردەمدا خراپتر دووباره ده‌بێته‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگەیاند ئه‌و ته‌زویره‌ى له هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی عێراق ڕوویدا خراپتر لەم هەڵبژاردنەیشدا دووباره ده‌بێته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌هار مه‌حموود ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به شارپرێسى ڕاگه‌یاندووە، "هیچ گرنتیێک نییه له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ئه‌و ته‌زویره‌ى پێشتر ڕوویدا ڕوونه‌داته‌وه، به‌ڵکوو به‌و ڕێکارانه‌ى کۆمیسیۆن گرتوویه‌تیه‌به‌ر ئه‌گه‌رى ڕوودانى ته‌زویر به‌شێوه‌یێکى زۆرتر و خراپتر له ئارادایه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشى: "لایه‌نه‌کان به‌شێکى زۆریان له‌گه‌ڵ دواخستنى هه‌ڵبژاردنن، به‌ڵام تائێستا نازانن به‌چ میکانیزمێک کاتى هه‌ڵبژاردنه‌کان بگۆڕن بۆ مانگى چوار ساڵى داهاتوو".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران