شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-08-21 13:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا پێنج حەشارگەی داعش لە باکووری بەغدا خاپوور کرا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، پێنج حەشارگەی داعشیان لە باکووری بەغدا خاپوور کرد.

بەێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوه‌، دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە بە ئامانجی پاکسازیی کردنی قەزای تارمییە باکووری بەغدا و راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجامی دەدەن، پێنج حەشارگەی داعشیان لە ناوچەکە دۆزیوەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، پێنج حەشارگەکە لە لایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبییەوە، تەقێندراونەتەوە و خاپوور کراون.

ئەمەیش دوای ئەوە دێت كه‌ تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردبووە سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی لە قەزای تارمییە و بە ھۆیەوە جێگری فەرماندەی فەوجی کۆماندۆ سەر بە لیوای 12ی حەشدی شەعبی، زرغام عەدنان ھانی جەنابی لەگەڵ سێ چەکداری دیکە کوژران و شەش چەکداری دیکەیش بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە