شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-08-21 14:35 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئامادەبوونی ئەمریکا لە کوردستان سووریا سەمبۆلیک و سنووردارە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- نوێنەری پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) لە باڵکان ڕایگەیاند: سەربازانی ئەمریکی تەنها بۆ پشتگیریی سیاسی و بەشێوەیێکی سەمبۆلیک لە کوردستانی سووریان و ژمارەشیان زۆر کەمە.

«دکتۆر ئیبراهیم موسلیم» نوێنەری پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) لە باڵکان و ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی ئەم حیزبە ئاماژەی دایە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا و پاشهاتەکانی ئەو کشانەوەیە و ڕایگەیاند: جیاوازیێکی زۆر هەیە لەنێوان دۆخی ئەفغانستان و کوردستانی سووریادا و ناشێت ئەم دوو کەیسە پێکەوە بەراورد بکرێن و نەئکیدی کردەوە ئەم ڕەفتارە لە کوردستانی سووریا دووپات نابێتەوە.

ناوبراو درێژەی دا ئەفغانستان قورسایی ستراتێژیی زۆری بۆ ئەمریکا نەبوو بەتایبەت کە لەم دواییەدا ڕووسیا و چین بوونە هەڕەشەیێکی گەورە لەسەر ئاسایشی ئەمریکا.

نوێنەری پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (PYD) لە باڵکان وەبیری هێنایەوە بابتێکی دیکە گەندەڵی لە ئیدارەی ئەفغانستان بوو کە بووبە هۆی بێ هیوابوون و خەڵک و هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە و وڵات پەرستی و بەرگریی لە نیشتمانی بۆیان کەمڕەنگ کردەوە.

ناوبراو وتیشی: دۆخی کوردستانی سووریا زۆر جیاوازە و ئەمریکا ڕووبەڕووی کەیسێکی نوێ بووەتەوە کە دیموکراسی و مافی و مرۆڤ و مافی کەمینەکانی تێدا لەبەرچاو دەگیردرێت و خەڵک تیایدا بەشدارن و نموونەیێکی گەورەی دیموکراسییە لەنێو دراوسێکاندا.

دکتۆر ئیبراهیم موسلیم ڕاشیگەیاند: بەڕای من ئەمریکا بەم زووانە کوردستانی سووریا بەجێ ناهێڵێت چوونکە دۆخی ئەم ناوچەیە جیاوازە لە ئەفغانستان. سەربازانی ئەمریکی تەنها بۆ پشتگیریی سیاسی و بەشێوەیێکی سەمبۆلیک لە کوردستانی سووریان و ژمارەشیان زۆر کەمە، هێزە کوردەکان بۆخۆیان لە ڕووی زەمینەوە ئاسایش و ئەمنییەتی ئەم ناوچەیانە پاراستووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە