ماڵپه‌ڕى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ناوخۆی هەرێمی کوردستان هاک کرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هاک کرا و تا ئێستا خزمه‌تگوزاریه‌کانى ماڵپه‌ڕه‌که به‌رده‌ست نیه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان به‌م ناونیشانه moi.gov.krd هاک کراو وێنهیێکى قه‌ده‌غه‌کردنى حزبه‌کانى یه‌کێـتى پارتى کۆمه‌ڵ گۆڕان و یه‌کگرتوو له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که دانراوه.
تا ئێستا وه‌زاره‌تى ناوخۆ هیچ ڕوونکردنهوهیێکى له‌باره‌ى هاک کردنى ماڵپه‌ڕه‌که‌ى نه‌داوه.
سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه فه‌رمیه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێم ماڵپه‌ڕى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و ئەمەش بۆیه‌که‌مجاره ماڵپه‌ڕى وه‌زاره‌تێکى فه‌رمى هه‌رێم هاک ده‌کرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران