گفتوگۆی مەسعوود بارزانی و خەمیس خەنجەر لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆكایەتیی خەمیس خەنجەر كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەكەی نێوان سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندەکەی هاوپەیمانیی عەزمدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و تەحەددیاتی ئەمنی و سیاسیی بەردەم عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیریی عێراق و پێویستیی هەماهەنگیی لایەنەكان بۆ تێپەڕاندنی كۆسپ و گرفتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق كردەوە.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران