شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-07-10 13:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەو هاوڵاتیانەی سەردانی ئێران دەکەن پێویستە ئەنجامی نێگێتیڤی پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران باس لەوەدەکات ئەو هاوڵاتیانەی هەرێمی کوردستان کە خواستیان هەیە سەردانی ئێران بکەن پێویستە ئەنجامی نێگێتیڤی پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەراگەیەنراوێکدا دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاماژەی بەوەکردووە، ئاگاداری هەمو وهاوڵاتیان و گەشتیارانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەوانەی کە بە نیازن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت و سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن پێویستە بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنا (ئەنجامی نێگەتیف) لەگەڵ خۆیان بهێنن.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەر هاوڵاتییێک یان گەشتیارێک بروانامەی پشکنینی کۆرۆنای لەگەڵدا نەبێت، دەوڵەتی ئێران ڕێگایان پێنادات سەردانی ئەو وڵاتە بکەن و دەگەڕێندرێنەوە.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەڵێت، بۆیە تاکوو هاوڵاتیان تووشی گرفت و زەحمەتی رێگا نەبن، داوا لە هەموو گەشتیاران دەکەن بەبێ هەبوونی بروانامەی پشکنینی کۆرۆنا بە مەبەستی چوون بۆ وڵاتی ئێران سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن چوونکە رێگایان پێنادرێت.

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە