شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-07-10 11:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەلا بەختیار: لە دیدار لەگەڵ مەسعوود بارزانى هیچ گفتوگۆیێک لەسەر دروست کردنى کێشە لە ناوخۆی یەکێتیدا نەکراوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەلا بەختیار لەسەر تۆمەتبار کردنى بە دروست کردنى کێشە لە ناوخۆی یەکێتیدا بە هاوکاریی پارتی لە ڕوونکردنەوەیێکدا ڕەتی دەکاتەوە لە دیدارەکەیدا لەگەڵ مەسعوود بارزانى هیچ ڕێکەوتنێکى لەسەر ئەوە کردبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕوونکردنەوەیێکدا، مەلا بەختیار، ئەندامى ئەنجومەنى باڵاى بەرژەوەندییە سیاسیەکانى یەکێتى ڕایگەیاندووە: "لە هەندێک سایت و پەیجدا درۆیەکى شاخدار بڵاو کراوەتەوە گوایە لە دیدارەکەمدا لەگەڵ بەڕێز مەسعوود بارزانى بۆ دروست کردنى کێشە لەناو یەکێتیدا ڕێکەوتووم".

ناوبراو دەشڵێت: "پێم خۆشبوو بە ناوی ڕاشکاوی خۆمەوە، ئەم درۆیەش بە درۆ بخەمەوە، هەرگیز قسەی وا لە دیدارماندا نەهاتووەتە ئاراوە".

مەلا بەختیار جەحتیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە "بە پێچەوانەوە، قسەمان لەسەر ڕوونەدانی شەر لەگەڵ پەکەکە و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کردووە، بە چارەسەرکردنی گرفتەکان لەگەڵ بەڕێز لاهور شێخ جەنگیشەوە".

ئەو ئەندامەى ئەنجومەنە باڵاکەى یەکێتى باسى لەوەش کردووە، هەر لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە کە پێویستە کۆنگرەیێکى کوردستانى لە هەرێمدا ساز بکرێت بۆ ئەوەى هەموو لایەک پێکەوە لایەنەکانى دەسەڵات و بەرهەڵستکار و پسپۆڕ و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ڕێگە چارەى دۆخەکە بدۆزنەوە.

لەکۆتایى ڕوونکردنەوەکەشیدا مەلا بەختیار ڕەخنە لەو سایت و ماڵپەڕانە دەگرێت کە بە "میدیا بەستە دۆلار" ناویان دەبات و دەڵێت، هەواڵى بێ بنەما و دوور لەڕاستى بڵاو دەکەنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە