شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-07-10 03:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەری تایبەتی ڕووسیا لە سووریا: کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان هەڵگری پەیامێکە بۆ کوردی سووریا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- نوێنەری تایبەتی پووتن لە کاروباری سووریا دەڵێت: کوردەکانی سووریا لە ئێستادا پشتیان بەستووە بە هاوکاری کردنی ئەمریکا و بوونی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا. ئەوەش لە کاتێکدا کە پێ دەچێت ئەمریکا لە ناکاو هێزەکانی خۆی لە سووریا بکشێنێتەوە وەک ئەو شتەی ئێستا لە ئەفغانستان کردی.

کوردپرێس:

ئەلکساندر لاورنتیف نوێنەری تایبەتی ڕووسیا لە سووریا دەڵێت: لە ئێستادا ئەوەی لە ئەفغانستان ڕووی دەدات هەڵگری پەیامێکی ئاشکرایە بۆ کوردەکان. ئێمە بەردەوام پێوەندیی باشمان لەگەڵ کورد دەبێت و ئەوان هان دەدەین بۆ دانوستاندن لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق.

لاورنتیف جەختی کردەوە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان ڕووداوێکی شازە چوونکە پاش کشانەوەی ئەمریکا نفووزی تاڵبان لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە خێرا بۆتەوە و زۆربەی پارێزگاکانی ئەو وڵاتە دەکەوێتە دەست تاڵبان. دیارە وەزعی ئەفغانستان یەکلا بۆتەوە بەڵام هەنگاوەکەی ئەمریکا بۆ پارێزگاری کردن لە گیانی سەربازەکانی بڕیارێکی گونجاوی ئەو وڵاتە بوو.

ئەو بەرپرسە ڕووسە ئاشکراشی کرد کە ئەو هەنگاوەی ئەمریکا پەیامێکی ئاشکرای تێدایە بۆ هێزەکانی ئیدارەی خۆسەر و بەتایبەت بۆ کوردەکان بۆ ئەوەی بڵێت ئەمریکییەکان دوور نیە ڕۆژێک لە ڕۆژان بڕیارێکی وەک ئەو بڕیارە لە سووریاش بدەن و بە ڕای من ڕۆژێک هەر ئەو بڕیارە دەدەن.

ناوبراو گوتیشی: بڕیاری ئەمریکا بۆ کشانەوەی لە سووریا لەسەردەمی ترەمپدا درا بەڵام پاشتر پێداچوونەوە بە بڕیارەکە کرا و بۆ کاتێکی نادیار دواخرا بەڵام بەگشتی لەو بڕوایەدام کە کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ناکاو ڕوو دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە