شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-11-27 06:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هەندێ ناوچەی پارێزگای کوردستان 80 سانتیم بەفر باریوە

پوختەی هەواڵ
بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری جادەوبانی شاری سەقز لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە بارینی بەفرێکی قورس لە ناوچەکە کرد و داوای لە هاووڵاتییان کرد تا پێیان دەکرێت سەفەر نەکەن.

کوردپرێس:

مەحموود ڕۆحانی زادە بەڕێوەبەری جادەوبان و گواستنەوەی شاری سەقز لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو بەفرێکی قورس باریوە و لە هەندێک ناوچەی سەقز ڕێژەی بارینەکە دەگاتە 80 سانتیم و ئەگەری ئەوە هەیە کە جادەکان دابخرێن بۆیە داوای لە هاووڵاتییان کرد تا پێیان دەکرێت سەفەر نەکەن.

شایانی باسە فەرمانبەرانی جادەوبانی پارێزگای کوردستان لە کاتی بارینی بەفرەکەی شەوی ڕابردووەوە دەستیان بە پاککردنەوەی جادەکان کردووە و ئێستا لە میحوەری مەریوان و سەقز و بانە دیواندەرە تیمەکانی جادەوبان ئەرکی پاککردنەوەی جادەکان ڕادەپەڕێنن.

هاوکات لەگەڵ بارینی ئەو بەفرەی کە ڕێژەکەی پێشبینی نەکرابوو شەوی ڕابردوو لە میحوەری دیواندەرە بۆ سەقز پاسێک و چەند ئوتومبێلێک گرفتار بوون و پاش چەند سەعاتێک بە ئامادەبوونی تیمەکانی فریاکەوتن و مانگی سوور و فەرمانبەرانی جادەوبان یارمەتیی پێویستیان درا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە