شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-07-08 07:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپاس و پێزانینی پزیشکیان بۆ هەڵوێستی شەرەفمەندانەی حکوومەت و گەلی عێراق

پوختەی هەواڵ
سەرۆک کۆماری ئێران سوپاس و پێزانینی بۆ هەڵوێستی شەرەفمەندانەی حکوومەت و گەلی عێراق دەربڕی و ستایشی ئەو هەوڵ و ئاسانکارییە گەورەیەی کرد کە بۆ ئەنجامدانی مەراسیمی پرسەی ئایەتۆڵڵا خامنەیی دابینکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان لە فڕۆکەخانەی نەجەف و لە لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لێکرا و لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان کرد، بە مەبەستی ڕووبەرووبوونەوەی ئاستەنگییەکان.

هەروەها پزیشکیان بە گرنگیەوە باسی پەیوەندی هەردوولای کردوو بانگهێشتی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد بۆ ئێران، به مەبەستی زیاتر چالاککردنی پەیوەندییەکانیان و ڕووبەرووبوونەوەی ئاستەنگییەکان.

هەروەها لای خۆیەوە لە کۆبوونەوەکە زەیدی سەرەخۆشی خۆی لە پزیشکیان کردوو ڕایگەیاند، پابەندن بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا، لە بوارە جیاوازەکاندا، هەروەها جەختی لە قۆناغی داهاتوو کرد بۆ چاودێری زیاتر و مامەڵەکردن لە سەرجەم  بوارەکاندا، بەمەبەستی چەسپاندنی سەقامگیریی و کۆتاییهێنان بە ململانێکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە