شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-07-06 09:44 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ماڵاوایی ملیۆنی لە ڕێبەری شەهید، پەیامی یەکێتیی و باڵادەستیی ئێرانە

پوختەی هەواڵ
نوێنەری خەڵکی کوردستان لە ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری، ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک و شاندە بیانییەکانی لە ڕێوڕەسمی ماڵاوایی و بە خاکسپاردنی تەرمی پیرۆزی ڕێبەری شەهید بە نیشانەی پێگە و پلەوپایەی بەرزی ناوبراو لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات دانا و گوتی: «ئەم ڕێوڕەسمە، پەیامهێنەری یەکڕیزی، باڵادەستی، ئاشتی و هاوپێوه‌ندیی گەلی ئێرانە.»

مامۆستا فایەق ڕۆستەمی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ پەیامنێری "کوردپرێس"، بە ئاماژەدان بە پێشوازییە بەربڵاوەکەی ڕێوڕەسمی ماڵاوایی، گوتی: «ئامادەبوونی ملیۆنیی خەڵک لەم ئایینەدا، نیشاندەری خۆشەویستی و جەماوەریبوونی ڕێبەری شەهیدە لە نێوان گەلی ئێراندا و گوزارشت لە پێگەی تایبەتی ئەو لە ناو ڕای گشتیدا دەکات.»

ناوبراو بە ئاماژەدان بە ئامادەبوونی بەرپرسان و شاندەکان لە وڵاتانی جۆراوجۆرەوە لەم ڕێوڕەسمەدا، زیادی کرد: «بەشداریکردنی کەسایەتییە سیاسی و فەرمییەکان لە دەیان وڵاتەوە، دەربڕی ڕێز و پێگەی نێودەوڵەتیی ڕێبەری شەهید و گرنگیی ئەم ڕێوڕەسمەیە لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان.»

پێشنوێژی هەینی سنە هەروەها بە ڕێزلێنان لە خۆڕاگریی گەلی ئێران، ڕایگەیاند: «گەلی ئێران لە مانگەکانی ڕابردوودا بە ئارامی، خۆڕاگری و ئامادەبوونی بەردەوامیان لە مەیداندا، نیشانیان دا کە لە بەرگریکردن لە وڵات و ئامانجەکانی خۆیاندا چەسپاون و هیچ کاتێک مەیدانەکە چۆڵ ناکەن.»

مامۆستا ڕۆستەمی بەردەوام بوو و گوتی: «ڕێوڕەسمی ماڵاوایی لە ڕێبەری شەهید، جیا لە بەرزڕاگرتنی پێگەی ئەو، هەڵگری پەیامێکی ڕوونە بۆ جیهان؛ پەیامێک لەسەر بنەمای باڵادەستیی بەرگری، ئاشتیخوازی، دۆستایەتی، برایەتی، یەکڕیزی و هاوپێوه‌ندی لە نێوان گەلاندا، بەتایبەت وڵاتانی ئیسلامی.»

ناوبراو ئەوەی بەبیرهێنایەوە: «کۆماری ئیسلامیی ئێران هەمیشە دەتوانێت تەوەرەی ئاشتی، گفتوگۆ و هاوگرتن بێت لە ناوچەکەدا، وە ئەم ڕێوڕەسمەش دیمەنێکی لە یەکێتی، خۆشەویستی، برایەتی و ئامادەیی گەلی ئێرانی بۆ بەرگریکردن لە سەروەری و سەربەخۆیی وڵات نیشان دا.»

نوێنەری خەڵکی کوردستان لە ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەری بە هیوای سەروەری و سەرکەوتن بۆ ئێرانی ئیسلامی، هیوای خواست کە تەواوی خەڵک بە پاراستنی یەکڕیزی و هاودڵی، لە ڕێگەی پێشکەوتن و ئاوەدانیی وڵاتدا هەنگاو بنێن و بۆ نیشتمانەکەیان ببنە سەرچاوەی خێر و خزمەت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە