ئێران و هەرێمی کوردستان پەرە بە هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش دەدەن
پوختەی هەواڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای گەیشتنی بۆ تاران لە پەراوێزی رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی رێبەری؛ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران کۆ بووەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە کۆبوونهوهکهدا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانيان لەگەڵ ئێران دا تاوتوێ کرد و لەبارەی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بيروڕايان گۆڕییەوە، ههروهها تيشکيان خسته سهر راوهستانى شهڕ و دوایین پێشهاتەکانى ناوچهکه.
هەروەها بەگوێرەی راگەیێندراوەکە: هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هەماهەنگیی هەمەلایەنە کردەوە، بە شێوهيهک کە خزمەت بە پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە بکات.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران