سەرۆکی هەرێم لە ڕێوڕەسمی پرسەی ئایەتوڵڵا خامنەییدا بەشداری دەکات
پوختەی هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەیاوەریی شاندێکی باڵای بەرپرسانی هەرێم بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەردانی تاران دەکات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە یاوەریی شاندێکی باڵای بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئایەتوڵڵا خامنەییدا بەشدار دەبێت و لە پەراوێزی ئەم ڕێوڕەسمەدا لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دیدار و گفتوگۆ دەکات.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانی ئەم سەردانەدا، جیا لە ئامادەبوونی لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەدا، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانیش کۆ دەبێتەوە و سەبارەت بە بابەتە جێی بایەخە هاوبەشەکان گفتوگۆ دەکات.
#ئێران
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#ئایەتۆڵڵا خامنەیی
#ڕێبەری باڵای ئێران
#نێچیرڤان بارزانی
#سەرۆکی هەرێمی کوردستان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران