چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای بەشداریی له كاروانی پرسه‌ی ئایەتۆڵڵا خامنه‌یی دەکات
پوختەی هەواڵ
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوای له لایه‌نگرانیان كرد كه به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌شداری له كاروانی پرسه‌ی ڕێبه‌ری كۆچكردووی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له خاكی عێراق بكه‌ن و هەروەها پشتگیری بۆ هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ربڕی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ۲۸۲همین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به ئاماده‌بوونی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامداوه ئاماده‌بوان پشتگیری خۆیان بۆ هه‌نگاوه حكوومی و دادوه‌رییه‌كان دووپاتكرده‌وه كه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه به پرۆسه‌ی سیاسی گیراونه‌ته‌به‌ر، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌وڵانه و پاككردنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ و كه‌مته‌رخه‌م و راگرتنی به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی كرده‌وه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌ندامانی چوارچێوی هه‌ماهه‌نگی ستایشی ڕۆڵی ده‌زگا ئه‌منی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و كاروانه‌كانی حسێنیهیان به‌رز نرخاند له سه‌رخستنی زیاره‌تی عاشورا.
#ئێران
#عێراق
#کوردپرێس
#ئایەتۆڵڵا خامنەیی
#ڕێبەری باڵای ئێران
#گەندەڵی
#چوارچێوەی هەماهەنگی
#هەڵمەتی دژە گەندەڵی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران