شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-06-18 05:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

محەمەد ئەمین قەرەیلان کۆچی دوایی کرد

پوختەی هەواڵ
محەمەد ئەمین قەرەیلان برای گەورەی ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل، موراد قەرەیلان، کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە محەمەد ئەمین قەرەیلانی بۆ چارەسەرکردنی کچەکەی چووەتە نەخۆشخانەی فێرکاری و توێژینەوەی ئەرسین ئەسڵان لە دیلۆک.

محەمەد ئەمین قەرەیلان کاتێک سەرقاڵی چاودێری کچەکەی بووە جەڵتەی دڵ لێی داوە و لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کردوە.

محەمەد ئەمین قەرەیلان کۆچی دوایی کرد

تەرمەکەی محەمەد ئەمین قەرەیلان براوەتە مەیتخانەی گۆڕستانی یەشیلکەنتی دیلۆک، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمەکەی لە گۆڕستانی گەڕەکی ساکلتانی ناوچەی بێرەجووکی ڕحا بەخاک دەسپێردرێت.

محەمەد ئەمین قەرەیلان برا گەورەی موراد قەرەیلان ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەلە و لە کوردستانی تورکیا نیشتەجێ بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە