شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-05-06 09:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۱۵ی گوڵانی ۱۴۰۵ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۱۵ی گوڵانی۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

شکستی پرۆسەی ئاشتی، هەرەسهێنانی حکوومەتی لێدەکەوێتەوە

کانی تورون، پەرلەمانتاری تورکیا هۆشداری دا کە سستبوونی ئیستەنبووڵ لە پێشخستنی پرۆسەی ئاشتیدا دەبێتە هۆی ڕاگرتنی پرۆسەکە و لێکەوتەی سیاسیی قورسی لێبکەوێتەوە، لەوانەش ڕووخانی حکوومەت.

پڕۆگرامەکانی خوێندن لە سووریا وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی کوردی

نوورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی پرۆسەی تێکەڵکردن و یەکخستندا، پلانێکی گرنگ بۆ وەرگێڕانی پڕۆگرامی فەرمیی خوێندنی سووریا بۆ سەر زمانی کوردی لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدایە.

لە ساڵیادی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەردا؛ جەخت لەسەر بەردەوامیی ڕێگای ئاشتی کرایەوە

هاوکات لەگەڵ یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەردا، ڕێوڕەسمی یادکردنەوە لە ئیستەنبووڵ و لە زێدی خۆی لە سەمسوور بەڕێوەچوو؛ کەسایەتییە سیاسییەکان، بنەماڵەکەی و هاوڵاتیان ڕۆڵی ئەویان لە پرۆسەی ئاشتیدا وەبیر هێنایەوە جەختیان لەسەر بەردەوامیی ئەم ڕێگایە کردەوە.

دەستگیر کردنی ۹ تیرۆریستی داعش لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندرا

ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ستگیرکردنی نۆ تیرۆریست له‌ سنووری سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و ئیداره‌ی راپه‌ڕین راگه‌یاند و جه‌ختیکرده‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕەتی دەکاتەوە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە ڕاگیرابێت

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەنگۆی ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا ڕەتدەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە تەنیا هاوکارییەکانی تایبەت بە شەڕی داعش بەهۆی کەمبوونەوەی هەڕەشەکانیان وەستاون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە