شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-04-22 05:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێویستە کەیسی لالەزار بە رێڕەوی یاسایی و لەسەر بنەما دروستەکانی دادگاییکردن بەڕێوەبچێت

پوختەی هەواڵ
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی گیراوانی لالەزار رایگەیاند، هەڵوێستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان "دووپاتکردنەوەی ئەوەیە کە دوور لە هەموو دەستتێوەردان و گوشارێک، پێویستە هه‌موو کەیسێک بە رێڕەوی یاسایی خۆی و لەسەر بنەما دروستەکانی دادگاییکردن بەڕێوەبچێت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەڵوێستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی دادگاییکردن و گواستنەوەی "گیراوان و تۆمەتبارانی" ڕووداوەکەی ئابی ساڵی ڕابردووی لالەزار بڵاوکردەوە.

دڵشاد شەهاب لەبارەی هەڵوێستی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، هەڵوێستی نێچیرڤان بارزانی "دووپاتکردنەوەی ئەوەیە کە دوور لە هەموو دەستتێوەردان و گوشارێک، پێویستە هه‌موو کەیسێک بە رێڕەوی یاسایی خۆی و لەسەر بنەما دروستەکانی دادگاییکردن بەڕێوەبچێت و پێویستە دەرفەتی بەرگریکردن و پاراستنی مافی تۆمه‌تباران و گیراوان بەپێی یاسا پارێزراو بێت".

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "دووپاتی دەکەینەوە کە ده‌بێ لە كاتى ياساييى خۆيدا و بەپێی رێکارە یاسایییەکان، دادگاکان بڕیاری خۆیان لەبارەی ئەم پرسەوە یەکلایی بکەنەوە".

دڵشاد شەهاب ئاماژە بەوەش دەدات، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه‌ پارێزه‌ری یاسا و دامه‌زراوه‌کان دەبێت و پابەندە بە رێزگرتن لە بنەمای جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە