شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-04-22 05:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارێزگاری نوێی کەرکووک بە فەرمی دەستبەکاربوو

پوختەی هەواڵ
محەممەد سەمعان کەنعان، وەک پارێزگاری نوێی کەرکووک لە بەردەم سەرۆکی دادگەی پارێزگاکە سوێندی یاسایی خوارد و بە فەرمی دەستبەکاربوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە ۲۱-۰۴-۲۰۲۶، لە رێوڕەسمێکدا لە دادگەی کەرکووک و لەبەردەم قاسم عەزاوی، سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی کەرکووک، محەممەد سەمعان سوێندی یاسایی خوارد بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار.

 پارێزگاری نوێی کەرکووک لە یەکەم هەنگاویدا داوای کرد تەواوی ئەو وێنانەی خۆی کە لە کەرکووک هەڵواسراون لابرێن؛ بڕیاریشیدا لەبری وێنەکان، بە چوار زمان بنووسرێت "کەرکووک رەمزی برایەتییە".

 دەستبەکاربوونی محەممەد سەمعان دوای ئەوە دێت، کە رۆژی دووشەممە ۲۰-۰۴-۲۰۲۶، نزار ئامێدی، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لێکرد و مەرسوومی کۆماریی بۆ دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری کەرکووک رادەست کرد.

پێشتر و لە کاتی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکەدا لە ۱۶-۰۴-۲۰۲۶، محەممەد سەمعان وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری لەلایەن پێکهاتەی تورکمانەوە بە "مێژوویی" وەسف کرد و وتی: "ئێمە ئێستا گەیشتووینەتە قۆناخێک کە حەسرەتی ۱۰۰ ساڵەمان کۆتایی پێهێنا؛ ئەمڕۆ دوای ۱۰۲ ساڵ پارێزگاری کەرکووک تورکمانە."

هەڵبژاردنی محەممەد سەمعان دوای چەندین مانگ لە گفتوگۆ و ململانێی سیاسیی نێوان پێکهاتەکانی کەرکووک دێت. ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی نوێی عێراقدا کەسایەتییەکی تورکمان ببێتە پارێزگاری کەرکووک؛ پۆستێک کە پێشتر لەنێوان کورد و عەرەبدا بووە.

وەرگرتنی ئەم پۆستە لەلایەن تورکمانەوە، وەک بەشێک لە رێککەوتنی سیاسیی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لایەنە تورکمانی و عەرەبییەکان بۆ بەڕێوەبردنی شارەکە سەیر دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە