شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-04-18 07:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای ئەمریکا هەموو بنکە سەرەکییەکانی لە سووریا ڕادەست کرد

پوختەی هەواڵ
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) پشتڕاستی کردەوە کە سوپای ئەمریکا ڕادەستکردنی هەموو بنکە سەرەکییەکانی لە سووریا تەواو کردوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژێک بەناوی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە وەڵامی داوایەک بۆ لێدوان بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی ڕایگەیاند: سوپای ئەمریکا ڕادەستکردنی هەموو بنکە سەرەکییەکانی لە سووریا تەواو کردوە.

ئەو وتەبێە وتیشی: "هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە پشتگیریکردنی هەوڵەکانی دژەتیرۆر کە هاوبەشەکان سەرکردایەتی دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە ناوچەکەدا".

حکوومەتی سوریا پێشتر کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئەمریکای لە وڵاتەکەدا ڕاگەیاندبوو. وەزارەتی دەرەوە ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئەو دامەزراوە سەربازییانەی پێشتر هێزەکانی ئەمریکای تێدا بوون لە سووریا، بەتەواوی ڕادەستی حکوومەتی سووریا کراون.

وەزارەتەکە ڕوونیکردەوە کە "تەواوبوونی ڕادەستکردنی پێگە ئەمریکییەکان ئەنجامێکی سروشتی سەرکەوتنی پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکراتە لە ناو پێکهاتە نیشتمانییەکان، و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی تەواوەتی دەوڵەتی سووریایە لە شەڕی دژی تیرۆر و بەرپەرچدانەوەی هەڕەشە هەرێمییەکان لەسەر خاکەکەی".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە