شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-04-15 10:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەوڵەتی یاسا: مالیکی لە کاندیدبوون نەکشاوەتەوە

پوختەی هەواڵ
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وەڵامی هاوپەیمانی سوودانی دەداتەوە و دەڵێت:، "نووری مالیکی لە کاندیدبوون نەکشاوەتەوە و ناشکشێتەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەمە ۱۵ی نیسان، زوهێر چەلەبی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە نووری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، لێدوانی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە لەبارەی کشانەوەی نووری مالیکی لە پرسی کاندیدبوون بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێت: "مالیکی سازیشی نەکردووە، نەکشاوەتەوە و ناشکشێتەوە بۆ هیچ ناوێکی تر، وەک ئەوەی لە راگەیاندن باس دەکرێت، هەروەها ناکرێ بکشێتەوە".

چەلەبی دەڵێ‌، "چوارچێوەی هاوئاهەنگی مالیکیی کاندید کردووە، ئەگەر بگۆڕێت، ئەوا دەبێت بە زۆرێنە بێت، ئەمە دەکرێت و قبووڵیش دەکرێت". ئەو ئەندامەی دەوڵەتی یاسا دەڵێ‌، "مالیکی داوای لە چوارچێوەی هاوئاهەنگی کردووە، لە حاڵەتێک ئەگەر کاندیدێکی تر دەستنیشان بکەن بە رێککەوتنی زۆرینە رای بگەیەنن، وەک چۆن لە کاندیدکردنی ئەو رووی دا".

ئەمڕۆ قوسەی مەحبووبە سەرکردە لە هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان رای گەیاند، "مالیکی کشاوەتەوە و باسم بەدریی لە شوێنی خۆی کاندید کردووە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە