کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست پێشخەری هیچ جەنگێک نییە
پوختەی هەواڵ
مەسعوود پزیشکیان ستراتیژیی ئێرانی سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە و ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی ڕوون کردەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماریی ئێران لە پەیامێکی فەرمیدا لە کە لە هەژماری ئێکس بڵاوی کردووەتەوە جەختی لەوە کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەست پێشخەری هیچ جەنگێک نییە و ڕایگەیاند: "چەندین جار ڕامانگەیاندووە، ئێران هێرشی پێشوەختە ئەنجام نادات، بەڵام لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر ژێرخان و ناوەندە ئابوورییەکانی وڵات، وەڵامێکی توند و کوشندەمان بۆ دوژمنی تاوانبار دەبێت".
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، سەرۆک کۆماری ئێران هۆشدارییەکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە کردووە و دەڵێت: "بە وڵاتانی ناوچەکە دەڵێم، ئەگەر بەدوای گەشەپێدان، ئارامی و ئاسایشدا دەگەڕێن، ڕێگە مەدەن دوژمنانی ئێمە لە ناو خاکی وڵاتانی ئێوەوە جەنگ دژی ئێران بەڕێوەبەرن".
#ئێران
#کوردپرێس
#ئەمریکا
#شەڕی ئێران و ئەمریکا
#مەسعوود پزیشکیان
#سەرۆک کۆماری ئێران
#ئیسرائیل
#شەڕی ئێران و ئیسرائیل
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران