شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-03-07 11:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی درێرژ کردەوە

پوختەی هەواڵ
ناوەندی فڕۆکەوانیی عێراق ڕایگەیاند داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ۷۲ کاتژمێری دیکە درێژ کردۆتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق (واع) بڵاوی کردەوە بە ئاوڕدانەوە لە دۆخی ناوچەکە و درێژەی جەنگ ئەو بڕیارە لە لایەن عێراقەوە دراوە.

پێشتر لەمەش ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی عێراق ڕۆژی چوارشەممە داخرانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ۷۲ کاتزمێر درێژ کردبووەوە.

لەلایەکی دیکەوە فەرماندەیی سنوورەوانیی عێراق ڕایگەیاند: سنوورەکانمان لەگەڵ هەموو وڵاتەکان ئارامن و هیچ دزە کردنێک لە ئارادا نییە و هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش بۆ ئاسایشی سنوورەکان بەردەوامن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە