سێ ناوەندی سەربازی لە سنە کرانە ئامانج
پوختەی هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو ئامانج لەنێو شاری سنە بە ۶ مووشەک لەلایەن ئەمریکا- ئیسرائیلەوە کراونە ئامانج.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئامانجەکان لە سێ گەڕەک لە ناوچەکانی نەنەڵە و شەقامی ئیمام کەلانتەری ۱۵ بوون کە ژمارەی دانیشتووانیشی زۆرن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیمەنی بۆردوومانی شاری سنە بڵاوکراوەتەوە کە لە ناوچەی کەلانتەری ۱۵ بنکەکانی سوپای پاسداران بۆردوومان کراون.
تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی ئەم هێرشانە ڕانەگەیێندراوە.
#کوردپرێس
#کوردستان
#سنە
#هێرشی مووشەکی
#شەڕی ئێران و ئیسرائیل
#هێرشی درۆن
#جەنگی ئێران ئیسرائیل
#جەنگی ئێران و ئەمریکا
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران