شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-02-25 15:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕووسیا  گیراوانی داعش لە عێراق وەردەگرێتەوە

پوختەی هەواڵ
جێگری وەزیری ناوخۆی ڕووسیا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ گەڕاندنەوەی گیراوانی داعش نیشانداوە، ئەوەش دوای دڵنیابوونەوە لە ڕەگەزنامەكانیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولكەریم هاشم مستەفا باڵیۆزی عێراق لە مۆسكۆ، لەگەڵ (ئیكور نیكۆلیاڤیچ زۆبۆڤ) جێگری وەزیری ناوخۆی ڕووسیا كۆ بووەوە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەم كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزەكە بانگەوازی حكوومەتی عێراقی گەیاندوەتە حكوومەتی ڕووسیا؛ سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییە ڕووسییانەی كە ئەندامی رێكخراوی تیرۆرستی داعش و لە گرتووخانەكانی عێراق دەستبەسەرن. 

جێگری وەزیری ناوخۆی ڕووسیا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ گەڕاندنەوەی گیراوانی داعش نیشانداوە، ئەمە دوای دڵنیابوونەوە لە ڕەگەزنامەكانیان. 

لەدوای پرسی گیراوانی داعش، باڵیۆزەكەی عێراق لەبارەی ئاسانكاریكردن بۆ پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیان و پیاوانی خاوەنكاری عێراق و چالاككردنی جووڵەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشتیاری قسەی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا كردووە.

ئەمە لەپاڵ قسەكردن سەبارەت بە كێشەی ئەو خوێندكارە عێراقییانەی كە لە زانكۆكانی روسیا دەخوێنن و توشی ئاستەنگی نوێكردنەوەی ئیقامەی خوێندنەكانیان بوونەتەوە، سەرباری ئەوەی رەزامەندی فەرمی زانكۆكانیان هەیە. 

جێگری وەزیری ناوخۆی ڕووسیا ئامادەیی نیشانداوە بۆ چارەسەری سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ عێراق و؛ كردنەوەی كەناڵی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ باڵیۆزخانە بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ ئەو ڕێكارانەو خێراكردنیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە