شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-02-25 07:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەم پارتی ناو و لۆگۆی پارتەکەی دەگۆڕێت

پوختەی هەواڵ
هاوکات لەگەڵ بەرەوپێشچوونی خێرای پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا، دەم پارتی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە پارتەکەیدا دەکات، ناوی پارتەکە دەبێت بە "کۆماری دیموکراسی" و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی  پارتەکە دەگۆڕێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە میانەی بەرەوپێشچوونەکانی هەوڵەکانی پرۆسەی ئاشتی، دەم پارتی گۆڕانکاری گەورە لە ناوخۆیی پارتەکەیدا دەکات، گۆڕانکارییەکانی سیاسەتی کارکردن و دیدگای پارتەکە تەنانەت ناوی پارتەکەش دەگرێتەوە.

دەم پارتی دەیەوێت پارتێک بێت لە چوارچێوەی کۆماری تورکیا و ڕایگەیاندووە کە پێویستە دیموکراسی شوێنی چەک بگرێتەوە، ئامانجی دەم پارتی کردنەوەی قفڵەکانە و دەیانەوێت ئەمە لە دیدگای پارتەکەیان ڕەنگ بداتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە قۆناغی نوێی سیاسەتی دەم پارتی، سەرجەم چالاکییە سیاسییەکان لە ژێر یەک چەتردا بەڕێوە دەچێت. ڕێکخراوە پێکهێنەرەکانی وەک کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (د.ت.ک)، کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هدک) و پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) دادەخرێن.

هەروەها لە نێو ڕیزەکانی پارتەکەدا گۆڕانکاری بەرچاویش پلانی بۆ دانراوە. تونجەر باکرهان هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت، بەڵام نوێبوونەوەیەکی بەرچاو لەنێو ئەندامانی دیکەدا ڕوودەدات. بڕیارە لە مانگەکانی هاویندا کۆنگرە ببەسترێت؛ بەڵام بەپێی پێشکەوتنی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" وادەی دیاری دەکرێت.

پێشبینی دەکرێت ئەم بڕیارە کاردانەوەی لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن هەبێت. ئێستا پێکهاتە چەپەکان لەژێر یەک پارتدا یەکدەگرن، تەنها توانای ئەوەیان هەیە لەژێر ناوی ئەو پارتەدا سیاسەت بەڕێوەببەن. ئەو ئەندامانەی پەرلەمان کە لە لیستەکانی دەم پارتییەوە هەڵبژێردراون، ناتوانن بگۆڕدرێن بۆ پارتێکی تر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە