لاهوور شێخ جەنگی پەیامێک ئاراستەی کورد لە سووریا دەکات
پوختەی هەواڵ
سه‌رۆکی زیندانیکراوی به‌ره‌ی گه‌ل له پەیامێکدا بۆ کوردانی سووریا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌مه زیاتر مه‌کشێنه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جه‌نگی له په‌یامێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات نووسیویه‌تی: "به جه‌سته له زیندانم، به‌ڵام به ئێش و ئازار و خۆڕاگری له‌گه‌ڵتانم".
ناوبراو راشیگه‌یاندووه: "خۆڕاگری ئامڕازی سه‌رکه‌وتنه بۆیه تکایه خۆڕاگربن و له‌مه زیاتر مه‌کشێنه‌وه، لێره به‌دواوه به‌رپه‌رچیان بده‌نه‌وه ئه‌گه‌رنا دڵنیابن موئامه‌ره‌که زۆر گه‌وره‌یه له‌سه‌رتان وه‌کۆتایی به پرسی کورد دێت له ڕۆژئاوا".
سەرۆکی بەرەی گەل ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر هات و هێرشه‌کان به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رتان، به‌خۆڕاگری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان ده‌توانن کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بهێننه سه‌رخه‌ت، ئه‌گه‌ر نا که‌س نایه‌ته جواب له‌سه‌رتان له کۆتاییدا ده‌ڵێم، خودا له‌گه‌ڵ خۆڕاگراندایه".
بۆچوونی بەکارهێنەران