شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-01-22 06:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سێنتکۆم زیندانییەکانی داعش لە سووریاوە دەگوازێتەوە عێراق

پوختەی هەواڵ
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکی بۆ گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە زیندانەکانی سووریاوە بۆ عێراق دەستیپێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" رایگەیاند: "دەستمان بە ئەرکێکی گرنگ کردووە بۆ گواستنەوەی دەستگیرکراو و زیندانیەکانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق و دانانیان لە زیندانە پارێزراوەکان".

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئەوەشیخستەڕوو: "هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقدا هەیە، هەروەها رۆڵی ئەوان لە دەستەبەرکردنی شکستی داعش بەرز دەنرخێنین".

سێنتکۆم دەڵێت: "ئۆپەراسیۆنەکە بە گواستنەوەی سەرکەوتوانەی ۱۵۰ چەکداری داعش لە زیندانێکی شاری حەسەکەی سووریاوە بۆ شوێنێکی پارێزراو لە ناو عێراق دەستیپێکردوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئامانجی کۆتایی ئەوەیە، تاوەکو ۷,۰۰۰ زیندانیی داعش لە سووریاوە بۆ ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن لە ژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی عێراق بگوازرێنەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە