گفتوگۆی وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و عومان لەبارەی ئێرانەوە
پوختەی هەواڵ
سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەروەی ڕووسیا لەگەڵ بەدر ئەبووسەعید هاوتای عومانی خۆی لەبارەی پێشهاتەکانی ئەمدواییەی ئێران گفتوگۆیان کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا لەمبارەوە ڕایگەیاند: وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگی لاڤرۆف گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا عومانییەکەی ئەنجام داوە و لەو پەیوەندییەدا تەوەری سەرەکی تەرکیز کردن بوو لەسەر گرژییەکانی ئێران و ئەگەری ڕوودانی پێکدادانێکی گەورە لە ناوچەکە بوو، جەخت لەسەر ڕێگری کردن لە ڕوودانی ئەم سیناریۆ کرایەوە.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە هەرولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە بە زووترین کات دەستوەردانی بیانی لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان ڕابگیردرێت و جەتیش لە گفتوگۆی نێوان لایەنەکان کرایەوە.
تەوەرێکی دیکە پەیوەندییەکەی نێوان لاڤرۆف و وەزیری دەرەوەی عومان لەبارەی پرسە هاوبەشەکان و گەشەپێدان بوو بە پەیوەندیی دوولایەنە نێوان ڕووسیا و عومان.
#ئێران
#کوردپرێس
#ڕووسیا
#خۆپیشاندان
#سێرگی لاڤرۆڤ
#وەزیری دەرەوەی ڕووسیا
#عومان
#گردبوونەوەی ناڕەزایی
#نائارامی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران