شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-01-14 06:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئیلهام ئەحمەد: دۆخەکە زۆر هەستیارە و ئەمریکاش تەنیا تەماشا دەکات

پوختەی هەواڵ
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت دۆخەکە زۆر "هەستیارە" و ئەمریکا تەنیا تەماشا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند: "دۆخەکە زۆر هەستیار و سەختە، بەهۆی ئەو خوێنەی لەنێوانماندا ڕژاوە، بەڵام ئێمە ئامادەی گفتوگۆین بەو مەرجەی دان بەوەدا بنرێت کە ڕوویداوە و هێرشەکان دەستبەجێ ڕابگیرێن".

ئیلهام ئەحمەد دەشڵێت: "سوپای سووریا زیاتر لە ۴۰ هەزار چەکداری لە ناوچەکانی مەسکەنە و دێر حافیر کۆ کردووەتەوە، حکوومەتی ئێستا ڕژدە لەسەر بژاردەی سەربازی و سەپاندنی ئیرادەی بە چەک، ئەمەش دەبێتە هۆی پشێوی، کە تەنیا سووریا ناگرێتەوە، بەڵکوو دەگاتە عێراق و تورکیا و تەواوی ناوچەکە".

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئەوەشی وت: "ئەوان داوای گەرەنتییەکی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ هەر رێککەوتنێک، چونکە لە دەستووری سووریا هیچ ئاماژەیەک نییە باسی مافی کورد بکات، دیمەشق هەمان لۆژیکی ڕژێمی پێشووی هەیە و تەنیا دەڵێت، خۆتان رادەست بکەن".

لەبارەی هەڵوێستی ئەمریکا، ئیلهام ئەحمەد وتی، "دۆستە ئەمریکییەکە تەنیا تەماشا دەکات و هەوڵێکی جیدی نەداوە بۆ راگرتنی شەڕ".

شایانی باسە شەڕی هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود لە ۰۶-۰۱-۲۰۲۶ـەوە دەستیپێکردووە و بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە ۱۵۹,۰۰۰ کەس. ئەم هەڵکشانانە لە کاتێکدان کە سوپای عەرەبیی سووریا کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتیی شێخ مەقسوودی راگەیاندووە و لایەنی کوردی، حکوومەت بە پێشێلکردنی رێککەوتنی ۱۰ـی ئاداری ۲۰۲۵ تۆمەتبار دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە