مەزڵووم عەبدی بەیاوەریی شاندێکی باڵا گەیشتە دیمەشق
پوختەی هەواڵ
شاندێکی باڵای هێزه‌کانی سووریای دیموکرات به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌زڵووم عه‌بدی گه‌یشته دیمه‌شق و له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکوومه‌تی سووریا له کۆبوونه‌وه‌دان.
کوردپرێس: به‌گوێره‌ی زانیاریه‌کان، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتنی ۱۰ی (ئازار/۳)ی ۲۰۲۵ شاندێکی باڵای هه‌سه‌ده گه‌یشته دیمه‌شق، بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی کاتیی سووریا.
به‌پێی زانیارییه‌کان شانده‌که پێکهاتووه له مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده و سیپان حه‌مۆ و سۆزدار دێرک له فه‌رمانده‌کانی هه‌سه‌ده، له ئێستاشدا شانده‌که له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکومه‌تی کاتی له کۆبوونه‌وه‌دان.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی SDF سه‌باره‌ت به دیداره‌کانی نێوان ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی و حکوومه‌تی کاتیی سووریا ڕایگه‌یاندبوو: "هه‌ردوولا ده‌رباره‌ی پرسی ئینتیگراسیۆن و تێکه‌ڵبوونی سه‌ربازیی گه‌یشتوینه‌ته ڕوانگه‌یه‌کی هاوبه‌ش" ساڵی ۲۰۲۶ به ساڵی سه‌رکه‌وتن ناوبرد.
#کوردپرێس
#مەزڵووم کۆبانی
#مەزڵووم عەبدی
#دیمەشق
#ڕێککەوتنی عەبدی و شەرع
#ڕێککەوتنی ۱۰ی ئازار
#سیپان حەمۆ
#سۆزدار دێرک
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران