دەستگیر کردنی شاسوار عەبدولواحید تا ۱۲ی مانگ درێژ کرایەوە
پوختەی هەواڵ
دادگای سلێمانی بڕیاریدا دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید سهرۆکی جووڵانهوهی نهوهی نوێ تا ۱۲ی مانگ درێژ بکاتهوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی ئێن ئاڕتی بڵاویکردەوە، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی، شاسوار عەبدولواحید ئازاد نەکرا و دەستگیرکردنەکەی تا ۱۲ی مانگ درێژکرایەوە.
ڕۆژی ۱۲ی (ئاب/۸)ی ۲۰۲۵ شاسوار عەبدولواحید سهرۆکی جووڵانهوهی نهوهی نوێ بەتۆمەتی هەڕەشەکردن لە شادی نەوزاد پەرلەمانتاری خولی پێنجهمی پهرلهمانی کوردستان دەستگیرکرا، رۆژی ۲ی (ئهیلول/۹)ی ۲۰۲۵یش دادگا سزای پێنج مانگ زیندانییکردنی بۆ دهرکرد.
#هەرێمی کوردستان
#کوردپرێس
#نەوەی نوێ
#شاسوار عەبدولواحید
#دادگای سلێمانی
#جووڵانەوەی نەوەی نوێ
#سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران