شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2026-01-03 11:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناڕەزایەتی جیاوازە لە ئاژاوەگێڕی/ قسەی بازاڕییەکان دروستە

پوختەی هەواڵ
ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەكەم كاردانەوەدا لەبارەی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی ئێران ڕایگەیاند: ناڕەزایەتی مافێكی رەوایە، بەڵام ناڕەزایەتی دەربڕین جیاوازە لە ئاژاوەگێڕی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕاشیگەیاند: ئێمە لەگەڵ ناڕەزایەتییەكان قسە دەكەین و دەبێت بەرپرسانیش قسەیان لەگەڵ بكەن، بەڵام  لەگەڵ ئاژاوەگێڕ قسەكردن بێسوودە و دەبێت لە شوێنی خۆیان رابگیرێن. 
ڕێبەری وتیشی: بەناوی بازاڕ و بازاڕییەكانەوە ناتوانیت ڕووبەڕووی كۆماری ئیسلامی ببیتەوە؛ بەڵێ ئەم كۆبوونەوانە بەشێوەیەكی سەرەكی لە بازاڕەكانەوە بوو، قسەكانیشیان دروست بوو. 

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەم گرانبوون و بەرزبوونەوە بێ حسابەی نرخی دراوی بیانی و جێگیرنەبوونی، كە كاسبكار نازانێت تەكلیفی چییە، سروشتی نییە، كاری دوژمنە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە