شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-12-15 05:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و باڵیۆزی ئێران پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد

پوختەی هەواڵ
مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کۆ بوونەوە، دۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ تاووتوێ کرا.

مەسروور بارزانی و باڵیۆزی ئێران پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و فەرهەنگیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە