شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-29 09:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی کارەبای عێراق: هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق ڕاگیرا

پوختەی هەواڵ
وه‌زاره‌تی کاره‌بای عێراق دەڵێت هەناردەی غازی ئێران ڕاگیرا بۆ ئیشپێکردنی وێستگەکانی کارەبا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ٢٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، ئەحمەد مووسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: ئێران ئاگاداری کردوونەتەوە بەهۆی کاری چاکسازی لە بۆرییە گواستراوەکانی غاز لەناو خاکی ئێران، بۆ ماوەی هەفتەیەک هەناردەکردنی غاز بۆ عێراق ڕادەگرن.

ئەحمەد مووسا وتیشی: به‌ هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت پەنا دەبەن بۆ سووتەمەنی جێگرەوە بۆ ئەوەی وێستگه‌کانی کاره‌با له‌کارنه‌که‌ون و هه‌ندێک وێستگە که‌وتوونه‌ته‌ ژێر کاریگه‌ری که‌میی غازەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە عێراق بۆ بەگەڕخستنی دوو لە سەر سێی وێستگەکانی کارەبا، پشت بە هاوردەی غازی ئێرانی دەبەستێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە