شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-24 06:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەسەدە پێگەی یاسایی دەبێت و تێکەڵی سوپای سووریا دەکرێت

پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی سووریا دەڵێت، داوای خۆڕادەستکردن و تواندنەوەمان لە هەسەدە نەکردوە، بەڵکو پێمانوتن وەرن تێکەڵی سوپای سووریا بن و گەرەنتی وەربگرن و مافەکانتان مسۆگەر بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە چاوپێکەوتنێكدا لەگەڵ گۆڤاری "المجلة" ئاماژەی بەوەکردوە: "ئەوان دەستپێشخەرییان بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات کردوە کە بەتەواوەتی تێکەڵی دامودەزگاکانی دەوڵەت بن، لەبەرامبەردا سەرجەم مافەکانیان پارێزراو دەبێت".

شەیبانی ئەوەشی خستەڕوو: "بۆ یەکەمینجار ئەو دەستپێشخەرییە بە رەزامەندی ئەمریکا و تورکیا بووە".

بەوتەی ئەسعەد شەیبانی، ئەو چارەسەرانە کاتی نین، بەڵکوو هاوبەشی ڕاستەقینەن و بۆ یەکەمینجار ئەمریکا و تورکیا لەسەر ئەو پرسە ڕێککەوتن.

وەزیرە سوورییەکە وتویەتی، هەسەدە ڕێزگرتن و خاوەندارییەتی، مافی تەواوەتی، نوێنەرایەتی و پابەندبوون بە مافەکانی کوردیان لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە پێشكەش كراوە، بەڵام نایانەوێت و ئەنجامی نەبووە، ئەگەر ۲۰%ی ئەوەی ئێستا پێسکەشیان کردووە ڕژێمی بەشار ئەسەد پێشکەشی بکردنایە پێی ڕازیی دەبوون؛ ناوبراو دەشڵێت لەوانە زیاتر چی تر بکەین؟".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە