شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-23 11:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پێکهاتەی ئێستای هەسەدە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا

پوختەی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت: پێکهاتەی ئێستای هەسەدە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا و یەکپارچەیی خاكى سووریا دروست دەکات

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە میانی دیداری لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: ئەنقەرە بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق لە هەموو بوارەکان و لە هەموو ئاستەکاندا و تورکیا پشتیوانی یەکگرتوویی سووریا و یەکپارچەیی خاکەكەی دەکات.

ناوبراو ڕاشیگەیاند بەدیهێنانی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی مەرجێکی سەرەكییە بۆ دەستپێکردنی قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و بووژانەوەی ئابووری لە سووریا.

فیدان وتیشی: ئەو فشارانەی کە لە نیگەرانییە ئەمنییەکان و ململانێ بەردەوامەکانەوە سەرچاوە دەگرن، وا دەکات قورس بێت بۆ حکوومەتی سووریا سەرنجی لەسەر كارە لە پێشینەكان بێت.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: توركیا پێداگرە لەسەر هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە پێویستی نەهێشتنی ئەو مەترسیانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی فورات هەن، لەگەڵ بەردەوامیدان بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە