شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-12 23:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق و هەرێم دەکات

پوختەی هەواڵ
فەرامەرز ئەسەدی، کۆنسووڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک پیرۆزبایی سەرکەوتنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە خەڵکی کوردستان و عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرامەرز ئەسەدێ لە ڕاگەیەندراوەکەدا، کە بە ناوی "خوای گەورە و میهرەبان" دەستی پێکردووە، ئاماژەی بەوە داوە کە ئامادەبوونی بەهێزی خەڵک لەم هەڵبژاردنانەدا وەک "سەرکەوتنێکی گەورە" بۆ حکوومەت و خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان سەیر دەکرێت.

کۆنسووڵی ئێران هەروەها جەختی کردەوە، "ئەم هەنگاوە ئومێدبەخشە هیوای دوژمنانی نەتەوەی عێراق و گەلانی ناوچەکەی بۆ کۆنترۆڵکردنی چارەنووسی وڵاتانی ئیسلامی بێ ئومێد کردووە، و وەڵامێک بوو بۆ قسە بێماناکانی رۆژئاوا کە گاڵتەیان بە کولتوور و شارستانییەتی کۆنی وڵاتانی ناوچەکە دەکرد".

فەرامەرز ئەسەدی رایگەیاند کە براوەی راستەقینەی ئەم هەڵبژاردنانە "خودی خەڵک بوون لە هەموو ناوچەکانی عێراقدا، کە بە بەشداریی خۆیان، هەوڵی درێژەدان بە پرەنسیپە دیموکراسییەکان و بەشداریکردن لە چارەنووسی خۆیان داوە،" ئەمەش "پابەندبوونێکی گەورەی بە سیستمی سیاسی و نوێنەرانی هەڵبژێردراو داوە لە پێناو دەستەبەرکردنی بەختەوەری و مەسڵەحەتی گشتی".

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، ئەسەدی دەڵێت، "بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە پیرۆزبایی سەرکەوتنتان لەم هەڵمەتە سیاسییە گرنگە لە ئێوەی خەڵکی بەشەرەف دەکەم. لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە بۆ بەردەوامی سەرفرازی و خۆشگوزەرانی بۆ ئێوەی خۆشەویست".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە