یه‌کێتی نیشتمانی مسۆگەر کردنی ۲۰ کورسی په‌رله‌مانیی ڕاگەیاند
پوختەی هەواڵ
تائێستا یه‌کێتی ۲۰ کورسی له په‌رله‌مانی عێراق مسۆگه‌ر کردوه، ئه‌وه جگه له دو کورسی کۆتای پارێزگای دهۆک و به‌غدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای یه‌کێتی به پشت به‌ستن به داتاکانی مه‌کته‌بی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌که و ئەنجامە بەراییەکان بڵاویکرده‌وه، یه‌کێتی له سلێمانی ۸ کورسی، له هه‌ولێر ۳ کورسی، له که‌رکوک ۵ کورسی، له سه‌ڵاحه‌دین ۱ کورسی، له دیاله ۱ کورسی و له نه‌ینه‌وا ۲ کورسی بردوه‌ته‌وه، که سه‌رجه‌میان ده‌کاته ۲۰ کورسی په‌رله‌مانی عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه، له پارێزگای دهۆک کاندیدێکی حزبەکە کورسیه‌کی کۆتای بردوه‌ته‌وه که حزبه‌که پشتیوانی کردوه و له به‌غداش کاندێکی یه‌کێتی که له لیسته‌که‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی بوه سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی نافه‌رمی، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا، یه‌کێتی توانیویه‌تی له ته‌واوی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ناوچه جێناکۆکه‌کان ۵۳۵ هه‌زار و ۱۶۱ ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێت.
#عێراق
#کوردپرێس
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#هەولێر
#سلێمانی
#دهۆک
#هەڵەبجە
#هەڵبژاردن
#هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران