شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-11-08 05:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عوسمان بایدەمیر و مەزڵووم عەبدی پرۆسەی ئاشتی تاوتوێ دەکەن

پوختەی هەواڵ
عوسمان بایدەمیر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی تورکیا گەیشتە کوردستانی سووریا و لەلایەن مەزڵووم عەبدیەوە پێشوازی لێکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە هەژماری خۆی لە تۆڕی X بڵاوی کردوەتەوە: "کەیفخۆش بووم بە سەردانی بەڕێز عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پێشووی (هەدەپە). ئێمە ڕەوشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و پێڤاژۆی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیامان باس کرد. دانیشتنێکی باش بوو".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی مەزڵووم عەبدی ئەوەش هاتووە: "گرنگیمان دا بە پشتگیری کردنی خەباتی ئاشتی و ئارامی و دەرفەتی چارەسەری سیاسی لە سووریا و ناوچەکە".

عوسمان بایدەمیر، کەسایەتی سیاسی و پارێزەرە، ماوەی ۱۰ ساڵ سەرۆک شارەوانی ئامەد بووە. لە ساڵی ۱۹۹۹ـەوە هاتووەتە ناو کەیسی پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ئەندامی پەرلەمان بووە لەسەر لیستی هەدەپە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە