ئەحمەد شەرع لە کۆشکی سپی لەگەڵ ترەمپ کۆ دەبێتەوە
پوختەی هەواڵ
سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لەم مانگەدا سەردانی ئەمریکا دەکات، بە ئامانجی ئەوەی وڵاتەکەی ببێتە بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە ئەمریکییەکان لەوان ماڵپەڕی مۆنیتۆر بڵاوی کردەوە: ئەحمەد شەرع بڕیارە لەم مانگەدا سەردانی ئەمریکا بکات. بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لە بارەی ناوەڕۆکی سەردانی و کۆبوونەوەکانییەوە ئاشکرا بکات.
ڕاشیگەیاندووە لە میانەی سەردانەکەدا، "سووریا بە هیوایە" پەیوەندیی بە هاوپەیمانییەتییەکەی ئەمریکاوە بکات بۆ شکستپێهێنانی داعش.
#سووریا
#کوردپرێس
#ئەمریکا
#دۆناڵد ترەمپ
#سەرۆکی ئەمریکا
#ئەحمەد شەرع
#سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران