شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-27 05:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتەکەی ئەردۆغان پێشوازی لە کشانەوەی PKK لە تورکیا دەکات

پوختەی هەواڵ
وتەبێژی ئاک پارتی دەڵێت: بڕیاری پەکەکە بۆ کشانەوە لە تورکیا، دەرەنجامێکی بەرجەستەی پێشکەوتنە لە نەخشەڕێگەی "تورکیای بێ تیرۆر" دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر چەلیک وتەبێژی ئاک پارتی دوای راگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە لە سنوورەکانی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد: "هەڵوەشاندنەوە و چەکدانانی سەرجەم پێکهاتە چەکداری و نایاساییەکانی پەکەکە لە ناوخۆی تورکیا و بەتایبەتی لە عێراق و سووریا و هەموو ناوچەکە، ئەجێندای سەرەکیی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆرە".

هەروەها وتیشی: "بەردەوامبوونی پەکەکە لەسەر چەکدانان بەبێ پچڕان، سەردێڕی سەرەکیی نەخشەڕێگەی ئامانجی تورکیای بێ تیرۆرـە".

ئاشکراشی کرد کە پێویستە پرۆسەکە لە هەموو هەوڵێکی وروژێنەر بپارێزرێت و رێگە نادەین تۆمەتی ناڕەوا و بوختان پرۆسەکە لە ئامنجی سەرەکی دووربخەنەوە.

شایانی باسە دوێنێ یەکشەممە، ۲۶ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۵ لە بناری قەندیل پارتی کرێکارانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی ڕۆژنامەنووسان بڵاویکردەوە کە هێزەکانی خۆی لە سنوورەکانی تورکیا دەکشێنێتەوە و وتی: "هەنگاوێکی دیکەی مێژوویی لە چوارچێوەی بانگەوازی ٢٧ـی شووباتی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ـی پەکەکە نا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە