شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-27 05:24 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی ۴ی گەڵاڕێزانی ۱۴۰۴ی هەتاوی

پوختەی هەواڵ
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۴ی گەڵاڕێزانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

په‌که‌که‌ کشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کانی له‌ تورکیا ڕاگه‌یاند

ئەمڕۆ یەکشەممە، ۲۶ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۵، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا؛ سەبری ئۆک، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستانێ (کەجەکە)، وتی: له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه‌ و بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی ۱۲ و به‌ ده‌ستووری ڕێبه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان ده‌ستمانکرد به‌ هه‌نگاوی کشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌مان له‌ تورکیا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسی پێکداداندان و زه‌مینه‌ له‌بارن بۆ ڕوودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو". دەشڵێت: "کشانه‌وه‌که‌ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌کانی تورکیاوه‌ به‌ره‌و هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مەدیا ده‌کرێت و به‌شێک له‌و گرووپانه‌ی گه‌یشتوون به‌ هه‌رێمه‌کانی پاراستنی مەدیا".

حکوومەتی هەرێم ۴۰ هاووڵاتیی لە لیبیا گەڕاندەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ۴۰ هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی بە شێوەی نایاسایی ڕێگەی هەندەرانیان گرتە بەر، لە وڵاتی لیبیا دەستگیر دەکرێن و دووچاری ڕێگەیەکی سەخت و دژوار دەبنەوە، لەسەر ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێکاری پێویست بۆ گەڕانەوەیان گیرایە بەر و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

هەنادەی نەوتی هەرێم بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکرێت

کۆمپانیای نەوتی باکوور، ڕایدەگەیەنێت هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆرییەکانی باکوورەوە، لە مانگی داهاتوودا بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان، کۆمپانیاکە ئاشکرای کرد، کە پێشبینی دەکرێت قەبارەی هەناردەی نەوت بە ڕێژەی ٨٦٪ بەرز بکرێتەوە و بگاتە ٢٥٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، بە بەراورد بە تێکڕای ١٣٥ هەزار بەرمیل کە لە مانگی ئێستادا هەناردە کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە