کانديدێکی هاوپەیمانی سیادە لە بەغداد تیرۆر کرا
پوختەی هەواڵ
سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغداد و کاندیدی هاوپەیمانی سیادە، لە ناوچەی تارمیە لە باکووری بەغداد، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیيەوە و کوژرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو پرۆسەی کوشتنە لەکاتی سەردانێکی مەیدانی مەشهەدانی بۆ تارمیە ڕوویداوە و بە یەکەم پرۆسەی کوشتن دادەنرێت لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا، کە بڕیارە ۱۱ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
لاپەڕەکانی نزیک لە هێزە سونییەکان لەبارەی کوشتنی مەشهدانی نوسیویانە، چەند رۆژێک دوای ئەوەی داوای کشانەوەی حەشدی شەعبی کرد لە تارمییە، کاندیدی هاوپەیمانی سەروەری، سەفا مەشهەدانی، بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقییەوەو، تیرۆرکرا.
#عێراق
#کوردپرێس
#تەقینەوە
#بەغدا
#تیرۆر
#بۆمبی لکێندراو
#سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە
#هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
#ناوچەی تارمییە
#سەفا مەشهەدانی
#هاوپەیمانیی سیادە
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران