مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کرد
پوختەی هەواڵ
لە پیرمام سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندی یاوەری کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکرات لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی باسی لە ئاڵنگاری و گرفتەکانی ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق و پێوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراقی کردووە.
هەروەها لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتی، هەروەها باس لە ئاڵنگاری و گرفتەکانی ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق و پێوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراقی کرا.
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران