شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-10-07 08:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاگربەست لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب ڕاگەیێندرا

پوختەی هەواڵ
ئاژانسی هەواڵی "سانا"ی سووری بڵاویكردەوە رێککەوتنی ئاگربەست لە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی سانا لەزاری عەزام غەریب، پارێزگاری حەلەبەوە دووپاتی کردەوە: هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و وەزارەتی بەرگری کار بۆ پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی هاوڵاتیان دەکەن و هیچ نیازێکیان نییە بۆ هیچ پەرەسەندێكی سەربازی.

پارێزگار حەڵەب هەروەها لە تۆڕی کۆمەڵایەییەکان بڵاوی کردەوە: بڵاو کردنەوەی هێزەکانی حکوومەت لە دەوروبەری شارەکە، دوای چەندین پێشێلکاری بەردەوام دێت کە لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموكراتەوە لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجامدراون و پاشماوە لە یاسا دەرچووەكان پشتیوانیان دەكەن پەنایان بردبووە ئەوێ.

لە بەرامبەردا، هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند: ئەوەی ڕوودەدات ئەنجامی دەستدرێژی گرووپە چەكدارەكانی سەربە حكوومەتی دیمەشق و هەوڵەكانیان بۆ پێشڕەوی كردن بە تانک، جەختیش کردەوە، هێزەکانیان لە حەلەب کشاونەتەوە و هیچ ئامادەبوونێكیان نییە لەوێ‌.

هەسەدەئاماژەی بەوەش كردووە: هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن تۆمەتی درۆ بڵاو دەکەنەوە بەوەی کە هەسەدە خاڵە پشکنینەکانی سەر بە چەکدارانی حکوومەتی دیمەشقی لە دەوروبەری گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوودی شاری حەلەب کردۆتە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە