شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-28 04:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیوەندی تەلەفۆنیی سوودانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم

پوختەی هەواڵ
نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە سەرۆک وەزیرانی پاش دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسعوود بارزانی و مەسروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی تەلەفۆی ئەنجام داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن لەگەڵ هەریەکە لە مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی قسەی کرد.

نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی ڕایدەگەیێنێت: سەرۆک وەزیران سوپاسی هەڵوێستی سەرکردە و هێزەکانی کوردستانی کرد کە بەشداربوون لە بەدیهێنانی رێککەوتنی ئەمدواییە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی خاوی وەبەرهێنراوی هەرێم و ڕادەستکردنی داهاتەکانی بە خەزێنەی ناوەندیی و داکۆکی لە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراقمان لە هەموو شوێنێک و هەوڵە هاوئاهەنگەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێم، کە بە رێککەوتن لەسەر بنەمای دەستوور و یاسای بوودجە کۆتایی هات. 

ئاشکراشی دەکات لەو پەیوەندییانەدا جەختکرایەوە لەسەر پاراستنی سامان و دابەشکردنی دادپەورەرانەی بۆ هەموو رۆڵەکانی گەلی عێراق لەسەرتاسەری وڵات.

دەشڵێت: لە پەیوەندییەکاندا جەخت لەسەر پاڵپشتی وەبەرهێنان لە عێراق کرایەوە، بەوپێیەی بزوێنەری سەرەکی خوڵقاندنی گەشەپێدانی هەمەلایەن و گۆڕانکاریی چۆنایەتییە لە ئابوری عێراقدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە