شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-27 11:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەموو خەڵکی عێراق

پوختەی هەواڵ
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستکەوتێکی گەورەیە و هیوادارم ببێتە هۆکارێک بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ۲۷ـی ئەیلوولی ۲۰۲۵، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکووومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا لە کۆنفرانسی ئەکادیمیی ساڵیادی "نیقییە"، ڕایگەیاند: دوای وەستانێکی دوو تا سێ ساڵە، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی دەرەوە دەستیپێکردووەتەوە و جەختی کردەوە "ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەموو خەڵکی عێراق، بەتایبەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان".

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم هیواشی خواست، ئەم گرێبەست و ڕێککەوتنە ببێتە هۆکارێک بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتکردنی تەواوی هاووڵاتییان.

مەسروور بارزانی سوپاسی هەموو ئەو کەسایەتی و لایەنانەی کرد کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە سەرخستنی ئەم پڕۆسەیەدا بینیوە. بەتایبەتی، جەختی لە ڕۆڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردەوە، چ لە واشنتن، چ باڵوێزیان لە بەغدا، یان کونسوڵی گشتیان لە هەولێر، بەوەی پاڵپشتییەکی گەورەیان پێشکەش کردووە بۆ گەیشتن بەم ئەنجامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە