شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2025-09-25 09:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەیامی بەرپرسانی پارتی لە هەشتەمین ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییدا

پوختەی هەواڵ
مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسروور بارزانی جێگری دووهەمی سەرۆکی پارتی لە هەشتەمین ساڵیادی بەڕێوچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستاندا پەیامی خۆیان بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە هەشتەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دا مەسعوود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەنووسێت:
"الوطنُ ليس خريطةً على الوَرَقِ، بل دمٌ يَسرى في العروق.
ما تزرَعُە الیومَ ستَحصدە غداً".
نیشتیمان نەخشەیەک نیە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکوو خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێ. ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە.

لایخۆیەوە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری دووهەمی سەرۆکی پارتی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: یادی ساڵڕۆژی ڕیفراندۆم، ڕۆژی بڕیاری بوێری گەلی کوردستان، ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی نەتەوەکەمان، ڕۆژی هیوا و ئومێد،  لە سەرکردە و ڕابەر و پێشمەرگە سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلی نیشتیمانپەروەر و خۆڕاگری کوردستان پیرۆز بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە