لە پەڕاوێزی لووتکەی نیویۆرکدا ترەمپ و شەرع یەکتریان بینی
پوختەی هەواڵ
لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لووتکەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع یەکدییان بینی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی سانای سووریا وێنەی دیدارەکەی بڵاو کردووەتەوە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە نێوەڕۆکی بکات و هیچ زانیارییەکەی لەسەر بڵاو نەکردووەتەوە.
ئەمە دووەم جارە شەرع و ترەمپ یەکدی دەبینن؛ جاری یەکەم لە نێوەڕاستی مانگی ئایاری ئەم ساڵ لە ریازی سعوودیە بوو.
بەگوێرەی ئەو وێنانەی بڵاو کراونەتەوە، لە دیدارەکە مێلانیای هاوژینی دۆناڵد ترەمپیش ئامادەیە.
بۆچوونی بەکارهێنەران